پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی لە لیستی سزاکاندان، ئیدی ئەگەر سزای نێودەوڵەتی بن یان عێراقی، پێویستە لە پێدانی دۆلاری کاش بێبەش بکرێن.
لە نووسراوێکدا کە رۆژی 31ی مانگی تەممووزی ئەم ساڵ لەلایەن عەممار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقەوە واژۆ کراوە،باس لەوە دەکات پێدانی دۆلار لە فڕۆکەخانەکان بۆ رێگریکردنە لە بەقاچاخبردنە دەرەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی سزایان لەسەرە و نابێت دۆلاری ئەمریکییان پێبگات.
محەمەد عۆدە، نەقیبی سەندیکای گەشتیارانی عێراق، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، بەشێک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانی و گەشتیارییەکان لە لیستی سزاکانی پێدانی دۆلاردان، بەشێک لە کۆمپانیا عێراقییەکان بەهۆی هێنانی کرێکار بە قاچاخ و بەشێکی دیکە بە هۆکاری دیکە سزادراون.
ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی 300 کۆمپانیا لای ئێمە تۆمارکراون کە سزادراون و بەپێی ئەو بریارە ئیدی نابێت دۆلاریان پێبدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکدا رایگەیاند، لە 14ی ئەم مانگەوە تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە گەشتیاران. دۆلار بەتەنیا لە رێگەی بانکەکانی رەشید، رافیدەین، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری A و Bـی بە گەشتیاران دەدرێت.