تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: پێویستە هاووڵاتییان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکات، هاونیشتمانییان تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان شه‌ش مانگ جارێك پاکبکنەوە و ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.

جەختیشدەکاتەوە کە پێویسته‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌باشى بشۆرێته‌وه‌ به‌ مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به‌ خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه‌.

داواشدەکات خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له‌ نه‌خۆشى.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاونیشتمانییان ته‌نها ئاوى به‌لوعه‌ یان بوتڵكراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنن بۆ خواردنه‌وه‌، بەڵام ئه‌گه‌ر ئاوى بیریان به‌كارهێنا پێویستە به‌باشى بیكۆڵێنن پاشان به‌كاریبهێنن.

داواشیکردووە، هاونیشتمانییان بەبەردەوامی دەستیانبشۆن بەتایبەت پێش نانخواردن، کاتی ئامادەکردنی خواردن، شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى، ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ و به‌كارهێنانى ده‌رمان و پاش توالیت، نان خواردن، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و پاككردنه‌وه‌ى منداڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا