كەجەكە: دەبێت ئیرادەی شەنگالییەكان لەرێككەوتنی هەرێم و بەغدا قبوڵ بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە رایگەیاند، هەرێم و بەغدا پێشتر شەنگالیان نەپاراست، ئێستاش دەبێت بۆ رێككەوتنی ئەو دوو لایەنە لەبارەی ئەو ناوچەیەوە ئیرادەی شەنگالییەكان قبوڵ بكرێت.

 

سەبری ئۆك ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەگەر بێت و بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی شەنگال بەبنەما وەرنەگیرێت، ئەوا ئەو ڕێككەوتنە هیچ ئەنجامێكی نابێت و ئەوانیش بەمەرجی قبوڵكردنی ئیرادەی ئێزیدییەكان و ئەنجومەنی شەنگال لەگەڵ ڕێككەوتنی چارەسەركردنی پرسی شەنگالندان.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، كەجەكە تەنیا هێزی ڕزگاریی كوردستان بوو كە هاوكاری گەلی شەنگالی كرد، بۆچی ئەوكاتە نەتەوەیەكگرتووەكان بەو ئەركە هەڵنەستان و رێڕەوێكیان بۆ ڕزگاریی ئێزیدییەكان نەكردەوە، بەڵام ئێستا بەئاسانی بڕیار لەسەر چارەنووسی ئێزیدییەكان دەدەن؟.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی نۆی ئەم مانگە بە هەوڵی نەتەوە یەكگرتووەكان هەریەكە لە هەرێم و بەغدا لە بارەی بەڕێوەبردنی شەنگالەوە رێككەوتن، بەڵام بەشێك لە هاوڵاتیان و ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال رێككەوتنەكەیان رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا