سەعدی ئەحمەد پیرە: هێزەکانی پارتی بە دزییەوە لە نیوەشەودا ئێزیدییەکانیان بەجێهێشت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەداخەوە کارەساتی شەنگال روویدا، هێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەڕای ئەوەی بەرەنگارنەبوونەوە، دەبوایە خەڵکی شەنگالیان ئاگاداربکردایەتەوە لەو هێرشە، نەک نیوەی شەو بەتەنها جێیان بهێڵن.

وتیشی، بڕیاروابوو، لیژنەیەک ئامادەبکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو بەرپرسانەی کەمتەرخەمبوون بەرامبەر بە ئەرکەکانیان و جێهێشتنی خەڵکی شەنگال، بەڵام تا ئێستا کەس نازانێت ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانە چی بوو، باشتروایە ئەنجامی لیکۆڵینەوەکان بڵاوبکرێنەوە لە جێگەی رشتنی فرمێسکی تیمساحی بۆ قوربانییانی شەنگال.

وتەبێژی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو، یەکێتی بە هێزێکی زۆر کەم و بە هاوکاریی هەندێک هێز و خەڵکی کەمی ناوچەکە، ئەوەی توانیان کردیان بۆ پاراستنی بەشێک لەو خەڵکەی لە شەنگال مابوون و برانە چیای شەنگال.

لەبارەی بەڕێوەبردنی شەنگالەوە ئاماژەی بەوەکرد، پێویست بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پاراستنی ئێزدییەکان لەو مەترسییانەی لە داهاتوودا دەکەوێتە سەریان، لەبارەی رێککەوتنامەی شەنگالیشەوە وتی، وەک ئەوە وایە مەڕەکان راسپێری بە گورگ بیانپارێزێت.

جەختیشیکردەوە، یەکێتی بە هیچ رێککەوتننامەیەک قایل نابێت، ئەگەر لە بەرژەوەندی خەڵکی شەنگال نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا