بەشێکی زۆری گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیسرائیل ڕاگیران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە کە دروستبووە ،بەشێکی هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند.

دەستەی فڕۆكەوانی پۆڵەندا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل هەشت گەشتی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندوەتەوە. 

هاوکات،ماڵپەڕی گلۆبەڵ نیوزیش ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی دەلتای ئەمریكی سەرجەم گەشتەكانی بۆ تەلئەبیب وەستاندووە و بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكەن و نایەنەوێت سەرنشینانیان بخەنە مەترسییەوە.

جێی باسە لە ڕاگەیەندراوێکدا هێڵی ئاسمانی هیندستان بڕیاریدا گەشتەکانی لەگەڵ تەلئەبیب ڕابگرێت.

جگە لەوەش هێڵی ئاسمانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی پێشهاتە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەشتەکانی لەگەڵ تەلئەبیب تا 6ی ئاب ڕادەگرێت.

جێی ئاماژە پێدانە دوێنێ پێنجشەممە، “لوفتانزای ئەڵمانی” گەورەترین گروپی هێڵی ئاسمانی ئەوروپی، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب ڕاگەیاند، ئەم ڕێوشوێنانەش دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا