پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ تەرمی 13 کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان کە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدابوو.
سەلیم پاشا، راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە، ئەو لیژنەیە ‘دی ئێن ئەی’ـەکانیان وەرگرتووە و بردوویانەتە ئیتاڵیا، پاشان لەلایەن حکوومەتی ئیتاڵیەوە ئەو 13 تەرمە دۆزرانەوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن”.
زیادیکرد: کاتژمێر 3:00 بە کاتی ئیتاڵیا کە دەکاتە 4:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان تەرمەکان بەرەو هەولێر بەڕێدەکرێن.
لە رۆژى 17ى حوزەیرانى 2024، بەلەمێک بە زیاتر لە 70 کۆچبەرەوە کە زۆرینەیان کوردبوون، لە کەناراوەکانى کالابریا لە ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت و تەنیا 10 کۆچبەریان رزگارکران و تا ئێستا تەرمى 43 کۆچبەریان دۆزراونەتەوە.