فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان تۆمەتباركردنی بە دامەزراندنی ڕێكخراوێكی هاوڕەگەزبازی ڕەتدەكاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێم، تۆمەتباركردنی بە دامەزراندنی ڕێكخراوێكی هاوڕەگەزبازی ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە دەگرنەبەر كە زانیاری ناڕاست و چەواشەكاری لەنێو هاووڵاتییاندا بڵاودەكەنەوە.

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەلایەن دەزگایەكی ڕاگەیاندنەوە و لە چەند هەواڵێكی چەواشەكاری و بێ بنەمادا، تۆمەتباركران بە دامەزراندنی ڕێكخراوێكی هاوڕەگەزبازی، كە هیچ كام لە هەواڵەكان ڕاست نین و ئامانج لێیان شێواندنی دەرونی هاووڵاتییانە و كۆكردنەوەی دەنگە بۆ لایەنێكی سیاسی دیاریكراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەك تیمی نوێی سەرۆكایەتی لە فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان، سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكی تۆكمەن كە لە ڕێگەیەوە ڕێكخراوەكان ئازادانە لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكانی عێراق و هەرێم كاروچالاكی ئەنجامبدەن بۆ بوژانەوەی ژێرخان و سەرخانی هەرێم.

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان ڕاشیگەیاندووە، ڕێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكاری بڵاودەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا