پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، تەرمی پەنابەرێکی کورد گهڕێنرایهوه هەرێمی کوردستان و سەرجەم تێچووی گەڕانەوەکەشی لەلایەن دامەزراوە داراییەکانی یەکێتی لەئەستۆگیرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە،دهزگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و پهنابهران رایگەیاند، لە 10ی حوزەیرانی 2024 چیا قارەمان فەقێ، پەنابەری کورد لە وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕووداوێکدا گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر داوای خێزانەکە ئەمڕۆ پێنجشهممه تەرمەکەی گهڕێنرایهوه ههرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم تیچووی گەڕانەوەی تەرمەکە لەلایەن دامەزراوە داراییەکانی یەکێتییهوه لە ئەستۆ گیرا و سەرجەم ڕێکارە یاسایەکان لەلایەن دەزگای لوتکەوە ئەنجامدرا.
باس لەوەشکراوە، دوای ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە بە خێزانەکەی لە مەڕاسیمێکدا لە زێدی خۆیی بەخاکسپێردرا.