ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یەکی نائاسایی له‌ باره‌ی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆماری ئیسلامی ئێران داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دەکات دانیشتنێكی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر رووداوی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سازبکات، ئەنجومەنەکەش رەزامەندی نیشانداوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ تاران، ئێران داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد دانیشتنێكی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رێكبخات و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌ سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌ باره‌ی ئه‌و پرسه‌.

هاوكات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای داواكه‌ی ئێران بڕیاریدا به‌ سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشممه‌ 31ی ته‌مموزی 2024، لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنییە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران، ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند ئەمە جگە لەوەی عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا