پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان جیاواز دەبێت و گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسیدا ڕوودەدات.
ئەمڕۆ سێ شەممە 30ی تەممووز،ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاست یەکێتی لە شاری ھەولێر بە یاوەری د. مەجید حەمەدئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی ٣ـی ھەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیتەی ڕێکخستنی ھەشت و حەوتی کوران کۆبووەوە.
ئاسۆ مامەند لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند، ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان جیاوازدەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی پێشووتر و گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسیدا ڕوودەدات، ئەوەش دەبێتە ھۆکارێک بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی.
ڕاشیگەیاند، لە ھەولێر و دەوروبەری یەکێتی پێگەیەکی جەماوەری بەھێزی ھەیە و دەبێت ئەو متمانەیە بپارێزن بە خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.