پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەئەگەری مەترسی کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل، هێڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لوبنانی بەشێکی گەشتەکانی ڕاگرت.
ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لوبنانی ڕایگەیاند، بەشێکی گەڕانەوەی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت لەئێوارەی یەک شەممە تابەیانی دووشەممە ڕادەگرن.
ئەم بڕیارەش لەبەر مەترسی هێرشی ئیسرائیلە لەکاردانەوەی هێرشەکەی دوێنێی کە ڕایگەیاند،لە ھێرشێکدا بۆ سەر مەجدەل شەمس لە جۆلان نۆ ھاووڵاتی ئیسرائیل کوژران و 34 کەسیش برینداربوون ،ئیسرائیل حزبوڵا بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبار دەکات، بەڵام حزبوڵا رەتیکردووەتەوە .