پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشەخۆراکی مانگی 6 کە پێکهاتووە لە ماددەكانی برنج و شەكر و نیسك و لەتكەنۆك و دۆشاو گەیشتوون و بریكارێكی خۆراك دەڵێت،لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەکەن.
لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك و ئاردی مانگی 6ی هاووڵاتیان، بریكارێكی خۆراك ئاشكرای دەكات، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكەكە دەكەن.
ڕاشیگەیاند، زۆربەی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگی 6 گەیشتوون بە بریكارەكان و لە سبەینێوە دوو شەممە دەست بە دابەشكردنی دەكەن بە سەر هاووڵاتیاندا.
ئەو بریکارەی خۆراک ئاماژەی بەوەشدا، ماددەكانی برنج و شەكر و نیسك و لەتكەنۆك و دۆشاو گەیشتوون و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكانیان.