پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی عێراق زیاتر بەرزدەبنەوە و دەچنە سەروو 45 پلە.
ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ دووشەممە29ی تەمموز، پلەکانی گەرما لە پارێزگایکانی میسان 48، بەسرە و زیقار 47 پلەی سیلیزی دەبێت.
هاوکات، لە نەجەف، دیوانیە و کەربەلا 46 پلەی سیلیزی و لە بەغدا، بابل، دیالە و واست 45 پلەی سیلیزی دەبێت.