پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زیاتر لە 60 کۆچبەر لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بە رێکەوتوون و چارەنوسیان نادیارە .
ژمارەیەک کۆچبەر کە بەشێکیان کوردی باشور و رۆژھەڵاتی کوردستانن لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بە رێکەوتوون و چارەنوسیان نادیارە.
رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچ رایگەیاند، لە سەعات 4:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە زیاتر لە 60 کۆچبەر کە بەشێکی زۆریان کوردی باشور و رۆژھەڵاتی کوردستانن، لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەرێکەوتوو و تائێستا چارەنوسیان دیار نییە.
وتیشی، بەشێک لەو کۆچبەرانە لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندییان بە کەسوکارییانەوە کردوە و داوای بەھاناوەچوونیان کردوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەر ئەمڕۆ پۆلیس و ھێزی دەریاوانی فەرەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران، شەش بەلەمی چوپی کۆچبەرانیان کونکردوە و نەیانھێشتووە بڕۆن.
رەنج پشدەری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤی فەرەنسایان لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە.