پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 27ی تەمموزی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و ئاراستەی با باكووری خۆرئاوا و مەودای بینین 8-10 كیلۆمەتر دەبێت .
بۆ سبەینێ یەكشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك ، پلەكانی گەرماش بەرز دەبێت بە ( 1 – 2 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆك : 41
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 44