نرخی نەوت لەخوار 82 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنجشەممە، نرخی نەوت بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و لاوازبوونی خواستی چین بۆ کڕینی ئەو کاڵایە دابەزی.

بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی خاوی برێنت 38 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 81 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 33 سەنت دابەزی و بەرمیلێک لەو جۆرە بە 77 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەی سێ رۆژی یەک لەدوای یەک، جارێکی دیکە نرخەکان پاڵپشتییان لەدەستدا.

رۆژی چوارشەممە، ئیدارەی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی خەزانەکانی ئەمریکا بڕی 3 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل دابەزیووە، ئەمەش بە پێچەوانەی پێشبینییەکی شارەزایانی بواری ووزە لە ئاژانسی رۆیتەرز کە تەنها پێشبینی دابەزینی 1 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلیان کردبوو.

بەشێکی دیکەی هۆکارەکانی دابەزینی نەوت بریتییە لە هۆکارە جیۆسیاسییەکان؛ بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ئەگەری گەیشتن بە ئاگربەستێک لە کەرتی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و گرووپی حەماس نزیکە. پلانەکە لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایار پێشنیازکراوە و بە هاوکاری و نێوەندگیریی میسڕ و قەتەڕ کاری لەسەردەکرێت و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا