پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت کە لە خوار تەمەنی یاساییدان و هەڵگری چەکی بێمۆڵەتن، ئەو دوو تۆمەتبارە پیلانیان داناوە بە هەڵکوتانە سەر ماتۆڕسکیلەکانی گەیاندن لە ناو هەولێر و لە دەرەوەی هەولێر، هەر بۆیە کاتێک یەکێک لە ماتۆرسکیلەکان ڕادەگرن کە تازە مووچەکەی وەرگرتووە، پارەکەی لێ وەردەگرن و بەڕێی دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ٲ. ب. ٲ) و (ن. ق. م) بە تۆمەتی ڕێگریکردن و دزینی ماتۆڕسکیل وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک، دەستگیر کرد.
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە پێشینەی تاوانیان هەیە، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 442ی لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون.