تورکیا سێ ناوچە لە چۆمان بۆردووماندەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە سووپای تورکیا سێ ناوچەی لە چۆمان بۆردوومانکرد، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانیی عێراقیی رێکخراوی CPT ی ئەمریکی رایگەیاند، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی لە ئاسمانەوە بۆ قەزای چۆمان درێژکردووەتەوە و کاتژمێر 05:40 ئێوارەی رۆژی سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی سێکانیان، گردان و زینۆکانی لە کەڵەکی باڵەییان لە شارەدێی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان بۆردوومانکرد.

وتیشی، ئەمە دووەمین جارە کە لەم هەفتەیەدا، سوپای تورکیا بۆردوومانی سنووری قەزای چۆمان دەکات.

کامەران عوسمان باسی لەوەشکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، تاوەکو ئێستا بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمدا، نۆ هاووڵاتی شەهیدبوون و دوو هاووڵاتی تریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا