کەشناسی عێراق: لە کۆتایی مانگی تەمموزدا پلەکانی گەرما دادەبەزن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد، لە کۆتایی مانگی تەمموزدا پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ئەمڕۆ سێشەممە23ی تەمموز، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەهەمان شێوەی ڕۆژانی ڕابردوو کەشوهەوای ناوچەکانی عێراق سبەینێ و ڕۆژی دواتر گەرم دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، پلەی گەرما لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا کەمێک دادەبەزێت.

ڕوونیکردەوە، سبەینێ چوارشەممە24ی تەمموز، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار 49 پلەی سیلیزی دەبێت و لە بەغداش 47 پلە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا