ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ چوارشەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەک دەکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، سبەینێ چوارشەممە24ی تەمموز، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یاسای خاوەندارێتی ژمارە 25 ی ساڵی 1960 دەدرێت، لە بڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکرێت، هەروەها لە بڕگەی چوارەمیش تایبەت دەبێت بە پرۆژەیاسای داوەری.

هاوکات لە بڕگەی پێنجەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27 ی ساڵی 2016 دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا