پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی دووشەممە لە یەکێک لە کۆمەڵگەکانی نێشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر ئافرەتێک و دوو منداڵی کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
بە وتەی شایەتحاڵێک کە ماڵی لەو کۆمەڵگایەیە: “کاتژمێر نزیکەی 11ی شەوی دووشەممە، 22ی تەمووزی 2024، ئافرەتێک و دوو منداڵ لە نهۆمی حەوتەمی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەتڵانتیک ستی کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.
کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی “ئەتڵانتیک ستی” لە ناحیەی کەسنەزانە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی کۆیە-هەولێر.
هێشتا روون نییە ئەو ئافرەتە و منداڵەکانی خۆیان فڕێدراوەتە خوارەوە یان کەوتوونەتە خوارەوە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.