پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرگری شارستانی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە ماوەی مانگی رابردوودا زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویداوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە ،بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری هەولێر، هەزار و 223 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە و 429 رووداویان ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پەڵاش بووە و 238 رووداویشیان ئاگرکەوتنەوە لە ماڵ بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، 435 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی کارەباوە روویانداوە و 316 رووداوی دیکەشیان هۆکارەکانیان نادیارە.
هەر بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی هەولێر، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی رووداوە جیاجیاکانەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسیش خنکاون و 74 کەسیش بریندار بوون.