پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له‌شاری به‌غداوه ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نیكۆس دندیاس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبوه‌وه، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ عێراق چه‌ند یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌بواره‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنان واژۆكردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجار كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
نیكۆس دندیاس له‌باره‌ی توركیاوه ڕایگه‌یاند، ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه‌یه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی توركیا له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیده‌دات پێشێلكاریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.