پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا یەکەمین کۆبوونەوەی جەماوەریی خۆی لە ویلایەتی میشیگن ئەنجامدا. ئەمەش پاش رووداوی هەوڵی تیرۆرکردنی ناوبراو لە رۆژی شەممە رابردوو لە ویلایەتی پەنسیلڤینیا.
لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە بە بەشداری جەی دی ڤانس-ی جێگرە نوێیەیەکی ترەمپ بەڕێوەچوو، باس لە رووداوەکانی رۆژی 13ـی تەممووز کرد کە تێیدا لە ویلایەتی پەنسیلڤینیا هەوڵی کوشتنی درا و لە رووداوەکەدا لایەنگرێکی کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوو.
ترەمپ وتی، “رێک هەفتەیەک بەر لە ئێستا و لە هەمان کات و خولەکدا هەوڵی کوشتنم درا، بەڵام ئەمڕۆ بە فەزلی خودا لەبەردەمتاندا وەستاوم و ئامادەم”.
ترەمپ لە قسەکانیدا بەڵێنی رووبەڕووبوونەوەی کێشەی کۆچبەرانی دا و رایگەیاند، “یەکەم کارم لە کۆشکی سپی، پتەوکردنی سنوورەکان و رێگریکردن دەبێت لە هاتنە ناوەوەی کۆچبەران”. هەروەها جۆو بایدنی بەوە تۆمەتبارکرد کە بە ئامانجی بەدەستهێنانی دەنگ رێگەی بەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران دابێت بچێتە ناو وڵاتەکەیەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئیدارەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ “زیاتر لە ئیدارەکەی سەرۆک دوایت ئایزنهاوەر” توندتر دەبێت لە بابەتی رووبەرووبوونەوەی کێشەی کۆچبەران.