پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
سبەی دووشەممە22ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 40پلەى سیلیزى
سلێمانی :39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29پلەى سیلیزى
سۆران : 39پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44پلەى سیلیزى