پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیستەی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بەپێی یاسای خانەنیشینی یەکگرتوو رەوانەی بەغدا کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-07-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایکرد، لیستی مووچەی مانگی 7 پاش پێداچوونەوە و وردبینییەکان و ئامادەکردنی بە شێوازی ئەلکترۆنی و چاپکراو لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەت، لیستەکە هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانیش لەخۆدەگرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو رەوانە کراوە.
لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویستە.