سیستەمی بانگدان لە هەرێم یەکدەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیستەمی بانگدان لە شاری سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردادێت و بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە، لە تەواوی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی لە یەک کاتدا و یەک بانگبێژ بانگ دەخوێندرێت.

هاوژین رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، لە رێگەی پرۆژەیەکەوە ستۆدیۆیەک لەناو شاری سلێمانی درووست دەکرێت و لەرێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە بە گشت مزگەوتەکانی شاری سلێمانییەوە دەبەسترێتەوە.

وتیشی، ئەو بانگبێژانەی کە دەنگیان خۆشە لە ستۆدیۆکەوە بەشێوەی راستەوخۆ بانگ دەدەن. بەم شێوەیە لە سەرجەم مزگەوتەکان لە یەک کاتدا و بە یەک دەنگ دەبێت، بانگبێژەکانیش بەگوێرەی کاتەکانی بانگ گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

هاوژین رەئووف، پرۆژەکە لە داهاتوودا سەرجەم قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا کار لەسەر ناو شاری سلێمانی دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە ئەنجامدانی کارەکانی پرۆژەکە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا