ئەمڕۆ وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیش دەڵێت، وەرگرتنی گەنم تا سەعات 12:00 ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمموز دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو 700 ھەزار تۆن گەنمەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ جوتیارانی ھەرێم دیاریکرابوو.

وتیشی، لەو بڕەی دیاریکراوە، نزیکەی 10 بۆ 20 ھەزار تۆن گەنم ماوە، وەرگرتنی گەنمیش تا سەعات 12ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، چاوەڕوانیش ناکرێت پێویستییان بە درێژکردنەوەی وادەی وەرگرتنی گەنم ھەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا