پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە 16 ساڵ، عیراق دەستیكردۆتەوە بەدانوستانەكان بۆ ئەندامبوونی لەرێكخراوی بازرگانی جیهانی.
لەوبارەیەوە ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانیی عیراق كە هاوكات، سەرۆكی تیمی هەماهەنگیكار و گفتوگۆیە لەگەڵ رێكخراوی بازرگانیی جیهانی رایگەیاند: دانوستانەكان بۆ بەئەندامبوونی عیراق لەرێكخراوەكە دەستیپێكردووەتەوە.
لەوچوارچێوەیەدا، ریاز فاخر هاشمی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە ئابورییەكان لە وەزارەتەكە رایگەیاندووە: تیمەكانی دانوستانكاری عیراق كۆبوونەوە ئامادەكارییەكانیان لە بارەگای رێكخراوی بازرگانی جیهانی لەجنێڤ دەستپێكردووە، وەك ئامادەكارییەك بۆ سێیەمین كۆبوونەوەی گروپی كار بۆ بەئەندامبوونی عیراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سێیەمین كۆبوونەوە بەسەرۆكایەتی وەزیری بازرگانیی عیراق دەبێت و كۆبوونەوەكە پێداچوونەوە دەبێت بەو فایل و بەڵگەنامانەی كە لەلایەن لیژنەی نیشتمانیی پەیوەندیدار بە پەیوەستبوون بەئەندامێتیەوە تەواوكراون.
باسی لەوەشكردووە، یەكەمجارە كە تیمی دانوستانكاری عیراقی لەبواری دانوستاندندا بگاتە ئەو ئاستە ئەزموونە، ئەمەش رەنگدانەوەی پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییە لە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە ئاڵۆزەكانی پەیوەست بە ئەندامێتی لەرێكخراوی بازرگانی جیهانیدا.