پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە روونكردنەوەیەکدا سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی- ڕایگەیاند،لە چەند پێگەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بابەتێك بڵاوكراوەتەوە گوایە دادوەرێكی ژن هاوسەرەكەی لە ماڵی خۆی دەركردووە و پێگەكەی وەك دادوەر بەكارهێناوە لەو كارەدا.
دەشڵێت، بۆ هەموولایەك رووندەكەینەوە كە دوای بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە دەركەوت هیچ دادوەرێكی سەر بە ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كاری لەو شێوەیەی ئەنجامنەداوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەكارهێنانی نازناوی دادوەر لەلایەن كەسانێكی ترەوە كە پیشەیان دادوەر نییە و سەر بە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی نین، جگە لەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەر خودی كەسەكە دروستدەكات، نابێت ببێتە هۆی لەكەداركردنی ناو و پیشەی دادوەران.
باس لە ئەوەش دەکات، پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن و پێگەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وردتر بن و باشتر بەدواداچوون بۆ هەر بابەتێك بكەن پێش بڵاوكردنەوەی، تاوەکو تووشی بەرپرسیارێتی یاسایی نەبن.