به‌بڕی زیاتر له‌ 105 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر بودجای داهاتی %8ی کارەبا پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە15ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ (105) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژه‌كه‌ش چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت و بریتییه‌ له‌، دانانی كویسك له‌ قڕگە بۆ رووناكی له‌سه‌ر فیده‌ری (128)ی به‌رده‌وام، گه‌یاندنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ شه‌قامه‌كانی میتران، مامۆستایان و ئیسکان.

ڕوونیکردەوە، پرۆژەکە دەکەوێتە سنوری هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (105.529.200) سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەدو بیست و نۆ هەزار و دووسه‌د دینار  و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 185 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا