پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە13ی تەمموز، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەشێک لەو هاوڵاتییانەی کە داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردبوو بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانیان مامەڵەکانیان تەواوبووە و لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای (ژمارە 3 ساڵی 2019 هەموارکراو) وەڵامی یەکلاکەرەوەیان لەسەر دراوە”.
ڕوونیکردەوە، ئەو هاوڵاتییانە دەتوانن لە رۆژی دووشەممەوە (2024/07/15) سەردانی لیژنەی گوندەکان بکەن لە نهۆمی دووەمی سەرۆکایەتی شارەوانی بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواکارییەکانیان.