فەیسبووک سزاکانی سەر ترەمپ هەڵدەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک ئەو سنووردارکردنانەی هەڵگرت کە بەسەر کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەپێنرابوو.

ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمووز، پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک ئەو سنووردارکردنانەی هەڵگرت کە بەسەر کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەپێنرابوو، بەمەش خستیە ئاستێکی یەکسان لەگەڵ کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا.

کۆمپانیای مێتا، کە خاوەندارێتی فەیسبووک و ئینستگرام دەکات پێشتر لە بڕیارێکدا ئەکاونتەکانی ترەمپی بۆ ماوەیەکی نادیار لە فەیسبووک و ئینستاگرام داخست ، دوای ئەوەی لایەنگرانی لە 6ی 1ی 2021 هێرشیان کردە سەر پایتەختی ئەمریکا.

کۆمپانیاکە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا هەندێک لەو قەدەغانەی هەڵگرت، بەڵام ڕایگەیاند کە ترەمپ دووچاری ڕێکاری یاسایی وەک “سزای توندی ڕاگرتن” دەبێت ئەگەر پۆستەکان ستانداردەکانی پێشێل بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا