پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بارزگانی عیراق دەڵێت: وەزارەتەكەیان ئاردی بەرهەمهاتوو لە رێی ئاشە حكومی و تایبەتەكان دابین دەكات، گەنمەكەش پوختەی بەرهەمی ناوخۆییە.
وتەبێژی وەزارەتی بارزگانی عیراق راشیگەیاند: ئاردی بەرهەمهاتوو لە چوارچێوەی كۆبوونی خۆراك، ماوەی سێ ساڵە جۆرەكەی زۆر باشە و بە كوالیتییەكی بەرز لە ئاشە حكومی و ئەهلییەكان بەرهەمدەهێندرێت، بەر لە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا، پشكنینی شیاویی نانكردنی بۆ دەكرێت.
هاوكات بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵە لە سلێمانی دەڵێت: لەم هەفتەیەوە وەرگرتنی گەنم لە ئاشەكان دەستپێدەكات و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی شەشەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.