عێراق پرسی دەستدرێژییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەباتە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دەستدرێژی و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە ”لاواز” ناودەبات و راشیدەگەیێنێت، پەرلەمانی عێراق بانگێشتی سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکات کە کەمتەرەخەم بوون لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق.

موعین کازمی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ”ئیشان”ی وڵاتەکەی راگەیاندووە کاردانەوەکانی ئەم دواییەی حکومەت لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئاسایشەوە دەرکەوت، کە تێیدا سەرکۆنەی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کرد و جەختی لە پاراستنی سەروەری عێراق و کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەکان کردەوە. ئەمە جگە لە ناردنی قاسم ئەعرەجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بۆ هەولێر”.

کازمی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، کاردانەوەی جەماوەریی بەرفراوان دژی پێشلێکارییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق درووستبووە. “هاوڵاتییان دژی ئەوەن تورکیا تواناکانی عێراق لە پێشێلکردنی سەروەریی خاکەکەی بە کەم سەیردەکرێت”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق زیاتر ووتی، “ئەنجومەنی نوێنەران داوای هەڵوێستێکی بەهێزتری لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرووە لەدژی دەستدرێژییەکانی تورکیا”. وتیشی، “لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی یاسادانان، ئەو پرسە دەوروژێنرێت و هەڵوێستی فەرمی لەسەر دەستێوەردانەکانی تورکیا روون دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بابەتەوە “لەناو ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری دەکرێن”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو هەڵوێستەی ئێستا بەس نییە و لاوازە، پێویستە سکاڵا پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت و ڕێوشوێنی دروستی نێودەوڵەتی بگیرێتە بەر دژی داگیرکاری و پێشلێکارییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا