ئەکتەرێکی هۆڵیود داوای کشانەوەی جۆو بایدن دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەنگی نارەزایەتیی سەبارەت بە بەربژێربوونی جۆو بایدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەناو ماڵی دیموکراتەکان تا دێت زیاتر دەبێت، لە نوێترین پێشهاتیشدا هەریەکە لە جۆرج کڵۆنی، ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیود کە هاوکات یەکێکە لە کۆکەرەوەی هاوکارییە داراییەکانی پارتی دیموکراتەکان لە ئەمریکا، هاوشان لەگەڵ نانسی پیلۆسی، وتەبێژی پێشووی کۆشکی سپی داوای کشانەوەی جۆو بایدنیان کرد لە کێبڕکێکە.

جۆرج کڵۆنی، کە یەکێکە پاڵپشتیکارەکانی جۆو بایدن و لە ماوەکانی پێشوودا چەندین چالاکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی بۆ کامپینەکەی کۆکردووەتەوە لە رۆژنامەی نیۆرک تایمز نوسیوویەتی، : “قورسە ئەمە بڵێم بەڵام ئەو جۆو بایدنەی سێ هەفتە بەر لە ئێستا لە بۆنەیەکی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی بۆ کامپینەکەی لە لۆس ئەنجلۆس بینیم، ئەو جۆو بایدنەی ساڵی 2010 نییە، تەنانەت جۆو بایدنی 2020یش نەبوو”.

کڵۆنی لەبارەی ئەگەری بردنەوەی بایدن لە کێبڕکێکەی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ زیاتر ووتی، “بابەتەکە تەنها تەمەنە و ئەوەش رێگامان پێنادا لە هەڵبژاردنەکان براوەبین، ئەم بۆچوونەشم لەناو زۆربەی ئەندامانی کۆنگرێس پەسندە”.

هاوشێوەی ئەکتەرەکەی هۆڵیود، نانسی پیلۆسی، وتەبێژی پێشووتری کۆشکی سپی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی بەیانیانی کەناڵی مسنبجبەناوی عبەیانیت باش جۆوع لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی بەربژێرەکەی دیموکراتەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی راگەیاند، “ئەو بڕیارە لەدەست جۆو بایدن خۆیەتی کە ئایا لە کێبڕکێکە بەردەوام دەبێت یاخوود دەمێنێتەوە، ئەو کەسێکی خۆشەویست و رێزلێگیراوە، و خەڵک دەیەوێت ئەو بڕیارێک بدات چونکە کات نەماوە”.

پیلۆسی کە هاوکات نوێنەری ویلایەتی کالیفۆرنیایە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، لە رێگەی ئەو وتانەوە دوودڵی و گومانی لەناوماڵی پارتەکەی زیاترکرد، بەتایبەتی پێشتر کە چەندین ئەندامی هاوخەباتی خۆی جەختیان لە گرنگیی کشانەوەی کاندیدەکەیان لە کێبڕکێکردنی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی نۆڤەمبەر کردبووەوە.

لێدوانەکانی نوێنەرانی دیموکراتەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر شیاوبوونی جۆو بایدن درووست دەکات، بەتایبەتیش گەرموگوڕیی دەنگدەرانی پارتەکە و پاڵپشتیکارانی دارایی کامپینەکەی جۆو بایدن کەمدەکاتەوە.

دەنگی نارەزایەتیی دژ بە جۆو بایدن پاش دەرکەوتنی لە یەکەمین دیبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لەلایەن تۆڕی سی ئێن ئێنەوە رێکخرابوو، زیاتربوو. ئەمەش پاش ئەوەی بە بۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی پارتەکەی، جۆو بایدن بەشێوەیەکی خراپ بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ دەرکەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا