تورکیا سوربوونی خۆی لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوی ئەمنی دووپاتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، سورن لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوی ئەمنی بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ عێراق و سوریا.

یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، پێداگرن لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئەمنی بە قووڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ عێراق و سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوامە و درێژەی دەبێت بۆ پاککردنەوەی نەیارەکانیان لەو سنورانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا