پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عێراق و سعودیە پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان دەدەن و بڕیارە پەرلەمانی عێراق یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی وەبەرهێنانی سعودیە لە وڵاتەکەی دەربکات.
محەممەد خەریف، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانیی سعودی – عێراقی دەڵێت: بەپێی خەمڵاندنی ئەنجوومەنەکەیان، قەبارەی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەیشتووەتە ملیارێک و 330 ملیۆن دۆلار.
سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، کار لەسەر زیادکردنی وەبەرهێنانی سعودیە لە عێراق دەکەن، ئەوەش “بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی سێکتەری حکومی و تایبەت”.
ئەنجوومەنی بازرگانیی سعودی – عێراقی لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دەرکردنی یاسایەک لەپێناو پاراستنی وەبەرهێنانی دوولایەنەی نێوان سعودیە و عێراق. لە مانگەکانی داهاتووشدا ئەو پرسە لە پەرلەمان تاوتوێ دەکات.
راگەیەندراوەکە لەکاتی کۆبوونەوەیەکی فەرمی بوو لە نێوان حەسەن حوەیزی، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی سعودیە و شەعلان کەریم، سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی سعودیە – عێراق لە ریازی پایتەختی سعودیە.