کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەمموز، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی پێنجشەممە11ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 44پلەى سیلیزى

سلێمانی :41 پلەى سیلیزى

دهۆک : 43پلەى سیلیزى

کەرکوک : 46پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 43پلەى سیلیزى

زاخۆ : 42پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31پلەى سیلیزى

سۆران : 42پلەى سیلیزى

گەرمیان : 46پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا