پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 28 کەس بە سووتان، خنکان لەناو ئاو و بەهۆی دووکەڵەوە گیانیان لەدەستداوە، 971 رووداوی ئاگرکەوتنەوەش تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لەو 6 مانگەدا 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و هۆکارەکەش بەو جۆرە بووە کە 9 یان لە ئاودا خنکاون و 19 ەکەی دیکە سووتاون یان خۆیان سووتاندووە یان بە دووکەڵ خنکاون.
هەر لەو ماوەیەدا 96 کەس برینداربوون و 15 کەسیش لە مردن رزگارکراون.
بە گوێرەی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لەو 971 رووداوەی لەو شەش مانگەدا روویانداوە 242یان لەناو شار و 729یان لە دەرەوەی شار بوون. لە رووداوەکاندا سووتانی 12 ئۆتۆمبێل بەهۆی فیول پەمپەوە تۆمارکراوە.