پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە سنوری قەزای خەبات لەشاری هەولێر لە ڕووداوێکی شەڕکردندا دوو کەس کوژران.
ئەمڕۆ سێشەممە9ی تەمموز، بەپێی زانیارییەکان، لە پاڵاوگەیەکی سنووری کەورگۆسک لە قەزای خەبات ڕووداوێکی شەڕکردنی ڕوویدا و لەئەنجامدا دوو کەس کوژران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەسەر وەرگرتنی بەنزین شەڕەکە لەنێوان هەردوولادا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون، کە یەکێکیان کارمەندی سیکیورتییە.