عێراق بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، بازرگانێكی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای موسەننا دەستگیركراوە كە 275 هەزار حەبی كاپتاگۆنی پێبوە.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، لە ئۆپراسیۆنێكی وردی ئەمنی و هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەكان و كاروباری ماددە دەرونییەكان توانیویەتی بازرگانێكی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكات، كە بڕی 275 هەزار حەبی كاپتاگۆنی پێبوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كەسەی دەستگیركراوە براوەتە بەردەم دادوەر و بەپێی بڕگەكانی ماددەی (27)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا