پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، هەموو ئەوکەس و لایەن و ڕێکخراوانەی کە ئاوی خواردنەوە بە تانکەر دابەش دەکەن، دەبێت لەژێر چاودێری ئیدارەی قەزا و ناحیەکان و فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ و ناحیەکاندا بێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە 8ی تەمموز قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی وەرزی گەرما و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بەهۆی ئاوی نەشیاو بۆخواردن، دوای ڕاوێژکردنمان بە پسپۆرانی تەندروستی، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەین کە دابەشکردنی ئاو بەتانکەر دەبێت لەژێر چاودێری ئیدارەی قەزا و ناحیەکان و فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ و ناحیەکاندا بێت، چونکە پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاوەکە دەکرێت پێش دابەشکردن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەربەڕێزێک لەژێر هەر ناوێکدا( حزب ، ڕێکخراو، خێرخواز) ئاو دابەشدەکات پێویستە پەیوەندی بە فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ یان شۆڕش یان تەکیەی کاکەمەند بکات.