پەرلەمان تاوتوێی پرسی لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە نیازن سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و تێیدا تاوتوێی پرسی لەشكركێشی و داگیركەری سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم بکەن.

محەمەد شەمەری، ئەندامی لیژنەی ئەمنیی و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی سێشەممە دەستپێكی خولی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەبێت، هەروەها  لیژنەی ئەمنی و بەرگری  لە پەرلەمانیش كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر لەشكركێشییەكانی ئەم دواییەی دەوڵاتی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.

ئەوپەرلەمانتارە وتیشی: لیژنەكەیان دوای كۆبوونەوەی سبەینێ هەڵوێست و بڕیار و راسپاردەی دەبێت سەبارەت بەو دەستدرێژییە مەترسیدار و گەورەیەی توركیا، هەروەها لە كۆبوونەوەكەیاندا میوانداری ژمارەیەك بەرپرسیش دەكرێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بكرێت لەبارەى چەند پرسێک، كە تایبەتن بە سەروەری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا