پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەلا مەزهەر خۆراسانی ڕایگەیاند،بە پێویستمان زانی سکاڵایەک بدەینە داواکاری گشتی دژی ئەو بەناو چالاکوانەی لەهەرێمی کوردستان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بابەتی زۆر خراپ و ژەهراوی لە کۆمەڵگادا بڵاودەکەنەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە مەلا مەزهەر خۆراسانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند،کەسانێک هاتوون بەناوی چالاکوان هانی ژنان دەدەن بۆ تاوان و خراپەکاری وە هانی کەسوکارەکانیان دەدەن بۆئەوەی بییان کوژن بە بڵاوکردنەوەی قسەی نابەجێ بەوەی کە دژی شەرع و یاساکانن.
مەلا مەزهەر ئاماژەی بەوەدا، کەسێکی بەناو چالاکوان بەناوی (بەهار عەلی) لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا هێرش
دەکاتە سەر ئاینی ئیسلام و ئادابی گشتی،کەسانێک فێری خیانەت دەکات لەهاوسەرەکانیان و هانی کەسوکاریان دەدات بە کوشتن لەڕێگەی کۆمەڵێک بابەتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا مەلا مەزهەر دەڵێت، داواکارین لەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان نەتایبەت داواکاری گشتی و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ناوبراو بگرنە بەر.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی قسەی مەلا مەزهەر خۆراسانی بەهار عەلی ژنە چالاکوان لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،(ھەموو ئەو پیاوانەی دەیانەوێت ژنی دووەم بھێنن بۆ مەرامی حەزی جنسیە لە چوارچێوەی ئاین و نەریت) .