زیاتر لە هەزار کتێب بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ کتێبخانەی خورماتوو کۆکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کتێب-دا بۆ کتێبخانەی خورماتوو، زیاتر لە هەزار کتێب بۆ کتێبخانەی شارەکە کۆکرایەوە.

سەرکەوت جەلیل، یەکێک لە رێکخەرانی هەڵمەتەکە بە پۆڵەتیک پرێسی وت: کۆمەڵێک گەنجی شاری خورماتوو، بە مەبەستی چالاککردنی فەرهەنگی شارەکەیان، هەوڵی بنیاتنانی سەنتەری چالاکیی گەنجان دەدەن. بۆ ئەوەش پێویستیی زۆریان بە کتێبە و داوایان لێ کردین هاوکار بین، ئێمەش هەڵمەتێکمان بۆ کۆکردنەوەی کتێب ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەک ئەرکێک لە پێناو ڕاگرتنی وێرانکردن و کپکردن و سڕینەوەی شوناسی کوردیی ئەو شارەدا، هەڵدەستین بە کۆکردنەوەی کتێب و گۆڤار لە بوارە جیاوازەکانی مێژوو، سیاسەت، یاسا، ئەدەب، فیکر، فەلسەفە و بوارەکانی دیکە.

سەرکەوت جەلیل وتیشی: لە هەڵمەتەکەدا کە بریتی بوو لە وەرگرتنی کتێب لە هەر کەسێک کە کتێبەکانی ببەخشێت بە کتێبخانەکەی خورماتوو ١٠٣٠ کتێبمان کۆکردەوە و رۆژی یەکشەممە ١١ ی ئەم مانگە کتێبەکان گەیشتنە خورماتوو.

لە هەڵمەتەکەدا زیاتر لە ٤٠ کەس لە پێنج شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستانەوە بە بەخشینی کتێب و گواستنەوەی کتێبەکان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەشداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا