پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، زۆرترینیان لە سلێمانییە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند، لەو 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەرەی هەرێمی کوردستان، 2 ملیۆن و 901 هەزار و 80 دەنگدەر تۆمارکراون و کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوه.
ئاماژەی بەوەدا، ئەم ژمارەیە کۆی دەنگدەرانی گشتییە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی تێدا نییە و وادەی تۆمارکردنی کۆتاییهات.
ڕاشیگەیاند، تەسلیمکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوانەی ناویان تۆمارکردووە.
وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، لە پارێزگای هەولێر لە کۆی 1 ملیۆن و 366 هەزار و 462 دەنگدەر، 1 ملیۆن و 16 هەزار و 357 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی 1 ملیۆن و 496 هەزار و 152 دەنگدەر، 1 ملیۆن و 146 هەزار و 530 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای دهۆک لە کۆی 926 هەزار و 746 دەنگدەر، 738 هەزار و 193 دەنگدەر تۆمارکراون.