شاندێکی بە‌غدا سەبارەت بە پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دێتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەبارەت بە پرسی گرفتی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان سەردانی هەولێر بکات و ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت بۆ وەرگرتنی وەڵامی تێبینییەکانیان دێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ لیژنەیەکی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، سەبارەت بە گرفتی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی لێدوانێکی پێشووتری سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پۆڵەتیک پرێس، “شاندەکە بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەو تێبینییانە دێت کە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی ئەو هێزانە هەیبووە و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەولێر، لە ماوەی 10 رۆژدا راپۆرتی کۆتایی خۆی دەدات بە وەزارەتی دارایی عێراق و پاشان بڕیار لە خەرجکردنی تەمویلی مووچەی ئەو هێزانە دەدرێت”.

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە مووچەی پێشمەرگە و ‌هێزە ئەمنییەکان خەرجنەکراوە، هەولێر حکومەتی فیدراڵ بە کەمتەرخەمی و دواخستنی ناردنی مووچەی ئەو هێزانە تۆمەتبار دەکات و بەغداش باس لە بوونی گرفت لە لیستی مووچەی هێزانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا