پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی رایگەیاند، لیستی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لهگهڵ حکومەتی فیدراڵ ئامادەکراوەو ئەمشەو لیستەکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی رایگەیاند، لەهاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەرجەم خانەنشینان سودمەنددەبن بەجۆرێک ئەوانەی لەدوای ساڵی 2014ـەوە خانەنشین بوون دەرماڵەی ساڵانی خزمەت و بڕوانامەیان بۆ ئەژماردەکرێت.
ڕاشیگەیاند،هەرخانەنشینێک موچەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتربێت لەگەڵ موچەی خانەشینی مانگانە بڕی 100هەزار دیناری پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خانەنشینانەی بەر لەساڵی 2014 خانەنشین بوون و مووچەکانیان لە 500 هەزاردینار کەمترە مووچەکانیان دەکرێتە 500 هەزاردینار و بڕی 100هەزار دیناری مانگانەی باشترکردنی بژێوی ژیانیان بۆخەرج دەکرێت.
لەبارەی ئەو خانەنشینانەی کۆچی دواییانکردووە سارا حەمەنەجیب باسی لەوەکرد، 100 هەزاردینار لەگەڵ مووچەی خانەنشینی دەدرێتە واریسەکانیان .