حکومەتی هەرێم: پشووەکەی سبەینێ بانکەکان ناگرێتەوە و مووچە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە، 7ی تەممووزی 2024، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پشووەکە بانکەکان ناگرێیەوە، و سەرجەم بانکەکان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی مووچە.

ئەو شوێنانەی یەکشەممە مووچە وەردەگرن بریتین لە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خانەنشینی مەدەنی و سەربازی، خاوەن پێداویستی تایبەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا